فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لە دەستدانی ٢٧ کەس بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە شاری لەنگروود
هەینی ۱۲-۰۸-۱۴۰۲   |  03-11-2023

ڕۆژی هەینی ١٢ی خەزەڵوەر، لە ئەنجامی ئاگر کەوتنەوەیەک لە شاری لەنگروود لە پارێزگای گیلان، لانیکەم ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئاگرێکی گەورە لە ناوەندێکی چاکسازی بۆ ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان لە باکووری ئێران کەوتەوە و بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی دادوەری، لانیکەم ٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٣ کەسی دیکەش برینداربوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. لەلایەکی دیکەوە محەممەد جەلایی، جێگری بەرپرسی سیاسی و ئاسایش و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ پارێزگای گیلان ڕایگەیاندووە، ئاگرەکە کاتژمێر پێنج و ٤٥ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە سەنتەری ئالوودەبووان “گام ئەوەل رەهایی” روویداوە کە توانای وەرگرتنی ٤٠ کەسی هەیە.