فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ١٢کرێکار بەهۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار
دوشەممە ۰۵-۱۰-۱۴۰۱   |  26-12-2022

بە گوێرەی هەواڵەکان، لانیکەم ١٢ کرێکار بەهۆی رەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار، لە شارەکانی دامغان، ئیسفەهان، تەبەس و تاران گیانیان لەدەستداوە.

دوو کرێکار لە کانگای [تویە]ی دامغان بە هۆی دابین نەکردنی کەرەستەی گەرمکەرەوە لەشوێنی پشوودان، گیانیان لەدەستدا و پێنج کرێکاری دیکەش بەسەختی بریندار بوون. لە هەواڵێکی دیکە هەر لەم پێوەندەدا، چوار کرێکار لە شارەکانی ئیسفەهان و تاران بەهۆی دابین نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە لایەن خاوەنکارەوە بە سەختی بریندار بوون. لە لایەکی دیکەوە ڕاپۆرتەکان باس لە گیان لەدەستدانی کرێکارێک لە شاری تەبەس دەکەن.