فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدان و برینداربوونی چوار کرێکار بە ڕووداوی شوێنی کار
چوارشەممە ۱۱-۰۷-۱۴۰۳   |  02-10-2024

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕەزبەر، ڕوخانی سەقف لە فەلەکەی وەرزش لە شاری سەردەشت بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک و بریندار بوونی دوو کرێکاری دیکە لە کاتی کار کردندا.
لەم ڕووداوەدا کرێکارێکی بینا سازی بە ناوی “ناسر ئەفەندی” خەڵکی سەردەشت گیانی لە دەستدا و دوو کرێکاری دیکە کە ناسنامەیان پشتڕاست نەکراوەتەوە بریندار بوون.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕەزبەر، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “مەنوچێهر چراغپور” تەمەن ٦٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “دێسوور” و دانیشتووی ڕوانسەر، لە کاتی کار کردن لە نهۆمی حەوتەمی بینایەک بەربووەتەوە و گیانی لە دەستداوە .