فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی بە دەیان کەس لە وڵاتی یەمەن
هەینی ۰۱-۰۲-۱۴۰۲   |  21-04-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەهۆی قەرەباڵغی لە شوێنێکی دابین کردنی پێداویستی خێرخوازانە لە شاری سەنعا پێتەختی یەمەن، لانیکەم ٨٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و بە دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس، کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی سەنعا بۆ وەرگرتنی یارمەتی خێرخوازانە لە بەرامبەر خوێندنگەیەکی ئەمشارە کۆببوونەوە کە میلیشیاکانی حوسی بۆ بڵاوپێکردن بەم حەشیمەتە دەستیان کردووە بە تەقەکردنی هەوایی و بەهۆی وێکەوتنی فیشەکێک لە وایەرەکانی کارەبا، ئاگر بەرزبووەتەوە و خەڵکیش لەم ڕووداوە ترساون و ویستوویانە لە شوێنەکە ڕابکەن کە بەهۆیەوە ٨٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٣ کەسیش برینداربوون.