گیان لەدەستدانی حەوت هاووڵاتیی بەهۆی هەستانی لافاو لە شاری مەشهەد
پێنجشەممە ۲۷-۰۲-۱۴۰۳   |  16-05-2024
بەهۆی بارینی بەخوڕی باران و هەستانی لافاو لە شاری مەشهەد سەر بە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، لانیکەم حەوت هاووڵاتیی گیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
حەمید ڕەزا کافینیا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری لە مەشهەد، ڕایگەیاندووە، ڕەنگە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ژمارەی قوربانیان و ونبووەکان بەرزبێتەوە. هەروەها قایمقامی شاری مەشهەد ڕایگەیاندووە، دانیشتوانی گوندەکانی دەوروبەریان گواستووەتەوە بۆ ناوچە ئارامەکان، ئەمەش دوای ئەوەی ماڵەکانیان بەهۆی لافاوەوە زیانیان پێگەیشتووە، هەروەها ژمارەیەک ماڵی گوندنشینەکانیش ڕووخاون.