گیان لەدەستدانی دوو کرێکار بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار لە سەقز
چوارشەممە ۲۸-۰۶-۱۴۰۳   |  18-09-2024
لەئەنجامی ڕەچاو نەکرانی ئەمنیەتیی شوێنی کار، دوو کرێکاری خەڵکی شاری سەقز لە دوو ڕووداوی جیاجیادا گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان،رۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانان، کرێکارێک بە ناوی “ئیبراهیم پورسۆفی” خەڵکی شاری سەقز، لە کاتی کار لە شەهرەکی سەنعەتی ئەمشارە، بە هۆی خنکان لە نێو بیری ئاو گیانی لە دەستدا. هەروەها لە هەمان ڕۆژ کرێکارێکی دیکە بە ناوی “مەحمود فەتاحی” خەڵکی سەقز، لە کاتی کارکردن لە شاری دیواندەرە بە هۆی بەربوونەوە لە داربەست گیانی لە دەستداوە.