گیان لەدەستدانی دوو کرێکار بەهۆی ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار
شەممە ۰۵-۰۳-۱۴۰۳   |  25-05-2024
بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار، دوو کرێکار لە شارەکانی مەشهەد و چابەهار، تووشی ڕووداوی شوێنی کار بوون و لە ئەنجامیدا گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی هەینی ٤ی جۆزەردان، کرێکارێکی سپوور بەناوی مۆحسین عەبدوڵڵایی تەمەن ٣٧ ساڵ، لە کاتی کار لە تەقاتوعی بڵوارەکانی ئەحمەدئاوا و کۆلاهدووز لە مەشهەد، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردان، کرێکارێکی چاڵ هەڵکەن بەهۆی ڕەچاو نەکرانی ئەمنیەتی شوێنی کار و داڕمانی دیواری چاڵێک کە لە لایەن ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی چابەهار لە گەڕەکی “کورسەر” نزیک لە گۆڕەپانی “دایک” هەڵکەندڕابوو، گیانی لەدەستدا.