گیان لەدەستدانی دوو کرێکار لە تاران بەهۆی نەبوونی ئیمەنیی شوێنی کار
شەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۰   |  29-01-2022
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بەهۆی نەبوونی ئیمەنیی شوێی کار، دوو کرێکار لە تاران لە دوو ڕووداوی جیاوازدا گیانیان لەدەست دا.
ڕۆژی هەینی ٨ی بەفرانبار کرێکارێکی پەیکی مۆتۆری فەست فوود لە شەقامی تەختیی ناوچەی عباس ئابادی تاران بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانی لەدەست دا. هەروەها لەڕووداوێکی دیکەدا کرێکارێکی بەڕەگەز ئەفغانستانی یەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دووکانێکی پێداویستیی پزیشکی لە شەقامی فیداییانی ئیسلامی تووشی سووتان هات و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
ئێران لە بورای ئیمەنیی شوێنی کار لە جیهاندا پلەی ١٠٢ی پێدراوە کە پلەیەکی یەکجار نزمە.