گیان لەدەستدانی دوو کرێکاری ساختمانی لە سلێمانی
یەکشەممە ۱۲-۰۱-۱۴۰۳   |  31-03-2024
دوو کرێکار لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، لە نهۆمی ٢٠ی باڵەخانەیەک کەوتنە خوارەوە و بەداخەوە گیانیان لەدەستدا.
سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە ١٢ی خاکەلێوە، دوو کرێکاری بە خەڵکی سووریە لە نهۆمی ٢٠ی تەلارێکی پڕۆژەی “دەروو سیتی” لە گەڕەکی قولەڕەیسی سلێمانی، کەوتوونەتە خوارەوە و گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکانیان بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گواستراونەتەوە.
بەگوێرەی ئاماری سەندیکای کرێکاران، بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی خۆپارێزی و نەبوونی ئەمنیەت لە شوێنی کاردا، لە ساڵی ٢٠٢٣، زیاتر لە ٤٠ کرێکار لە هەرێمی کوردستان لەکاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە.