فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی زیاتر لە ١٠٠ کەس بەهۆی هەستانی لافاو لە نێپاڵ
یەکشەممە ۰۸-۰۷-۱۴۰۳   |  29-09-2024

ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ڕەزبەر، پۆلیسی نێپاڵ ڕایگەیاند بەهۆی بارینی بەخۆر و هەستانی لافاو، گەڕەکە نزمەکانی شاری کاتماندۆ پایتەختی نێپاڵ ژێرئاو کەوتوون و بەهۆیەوە، زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٦٤ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
جێگای ئاماژەیە، کارەساتەکانی پەیوەست بە باران، لە باشووری ئاسیا لە وەرزی گەرمادا لە مانگی ژووئیە تا سێپتامبر باون، بەڵام شارەزایان دەڵێن گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە هۆی ئەوەی دۆخەکە زیاتر سەخت بێت. لە ڕۆژی هەینیەوە ناوچە بەرفراوییەکانی نیپاڵ ژێرئاو کەوتوون، ئەمەش وایکردووە بەرپرسانی ئەو وڵاتە، هۆشداری بدەن لە ئەگەری ڕوودانی لافاوێکی خێرا لە زۆرێک لە ڕووبارەکاندا.