گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٣٠ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمز
شەممە ۰۵-۱۲-۱۴۰۲   |  24-02-2024
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی لانیکەم ٣٢ بەندکرا لە زیندانەکان و دەستبەسەرگەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەست داوە و دوو بەندکراو ماوەیەکی کورت لە دوای ئازادی گیانیان لە دەست داوە و تۆمەتبارێک لە کاتی هەڵهاتن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کوژراوە.
هەر بەپێی ئەم ئامارە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٩ بەندکراوی سیاسی گیانیان لەدەست داوە و لانیکەم ١١ بەندکراو لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم کوژراون.