گیان لەدەستدانی شەش هاووڵاتی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە شاری مێردین‌ی تورکیە
دوشەممە ۱۲-۱۰-۱۴۰۱   |  02-01-2023
هەواڵنێرییەکانی تورکیە ڕایانگەیاندووە کە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە شاری مێردین، شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی بەفرانبار، بەهۆی کەوتنەوەی رووداوێكی هاتووچۆ له شاری مێردین، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون کە سەرجەمیان كارمه‌ندی پارێزگا و زانكۆی ئارتۆکلۆ بوون.