فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی مۆزەفەر ساڵح نیا هەڵسووڕاوی کرێکاری لە شاری سنە
شەممە ۱۲-۰۳-۱۴۰۳   |  01-06-2024

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ١٢ی جۆزەردان، مۆزەفەر ساڵح نیا هەڵسووڕاوی کرێکاری خۆشناوی شاری سنە، بەهۆی جەڵتەی دڵ بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
کۆچی دوایی هاوڕێ مۆزەفەر، خەسارێکی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی کرێکاری لە ئێران، بەتایبەت بزووتنەوەی کرێکاری لە کوردستان و هەڵسووڕاوانی کرێکاری لە شاری سنە. بەم بۆنەیەوە لە لایەن تۆڕی میدیای حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کوردستانی کۆمەڵەوە، سەرخۆشی لە بنەماڵەی هاوڕێ مۆزەفەر ساڵح نیا، کرێکاران و هەڵسووڕاوانی کرێکاری و سەرجەم خەڵکی شاری سنە دەکەیەن و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.