فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی ١٢ کۆچبەر بەهۆی سەرمابردوویی لە سنووری یۆنان و تورکییە
پێنجشەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۰   |  03-02-2022

تەرمی 12کۆچبەری دیپۆرت کراو لە یۆنانەوە بۆ تورکییە، لە ناوچە سنوریەکانی تورکییەدا دۆزرایەوە.

وەزیری تورکییە لەم بارەوە ڕایگەیاند، پاسەوانە سنوورییەکانی یۆنان جلوبەرگ و پێلاوەکانی ئەو کۆچبەرانەیان دەرهێناوە و لەو سەرمایەدا وێڵیان کردوون.

شایانی باسە ناسنامەی ئەو کۆچبەرانە، هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ڕوون نەکراوەتەوە.

سولەیمان سویلو وەزیری تورکیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی، یەکیەتی ئوروپا بێ توانایە و هیچ جۆرە هەستێکی مرۆڤانەیان نییە.