گیان لەدەستدانی ٢٣ کەس لە بڕازیل بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک
دوشەممە ۰۵-۰۹-۱۴۰۳   |  25-11-2024
بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسانی بڕازیل، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە ڕێگایەکی شاخاوی و بەربوونەوە بۆ ناو دۆڵێک بەناوی “سێرا دا باریگا” لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، ٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی ئالاگۆاس، دەزگاکانی فریاگوزاری دووپاتیان کردووەتەوە، کە ٢٢ کەس لە شوێنی ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەست داوە و ژنێگی دووگیانیش لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە. هاوکات مێدیاکانی بەرازیل بڵاویان کردووەتەوە کە لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە، ژمارەیەکی زۆر لە سەرنشینانی پاسەکەش بریندار بوون و ئاماژەیان بەوە کردووە کە پاسەکە ٤٠ کەسی تێدا بووە.