گیان لەدەستدانی ٢٧ کرێکار لە وڵاتی پێرۆ
دوشەممە ۱۸-۰۲-۱۴۰۲   |  08-05-2023
ڕاپۆرتەکان لەسەر زاری دەسەڵاتدارانی پێرۆ ڕایانگەیاندووە کە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کانگایەکی زێڕ لە ناوچەی ئاریکیپا لە باشووری ئەم وڵاتە، لانیکەم ٢٧ کرێکار گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پۆلیس و داواکاری گشتی پێرۆ رایانگەیاندووە، رووداوەکە بەهۆی شۆتی کارەباوە بووە کە لەناو کانی “ئێسپێرانتا” لە شاری کۆندیسویۆس لە ئەیالەتی ئاریکیپا روویداوە. ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، لەدوای رووداوەکەدا ئەمبولانسەکان ویستویانە بچنە ناو شوێنی رووداوەکە و دەبێت دڵنیابین لەوەی ئەو شوێنەی کە تەرمەکانی لێیە مەترسی نییە، بۆ ئەوەی بتوانین بچینە ژوورەوە و وەریانبگرینەوە.