لە ٢٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٢ـەوە هه‌تا ٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، ٣٧٣ کەس لە ڕووداوی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست داوە و ١٠ هەزار و ٥٠٠ کەسیش بریندار بوون.
وێڕای گیانلەدەستدانی ڕۆژانەی نزیکەی ٤٠ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا، وەزیری ڕێگاوبانی ڕژیم ئیدعای ئەوەی کرد کە ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڕووداوی هاتوچۆ لە هەندێک لە پارێزگاکان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی ٤٥٪ کەمی کردووه.
ئه‌م ئیدعایه له‌حاڵێكدایه كه فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی ئینتزامی ڕژیم له ١٠ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه له نه‌ورۆزدا نزیک به ٦٢٩ كه‌س بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوە و ئاماری پزیشكی دادوه‌ری له‌و ڕێژه‌یه‌ش زیاترە.
دوایین ئاماری قوربانیانی ڕووداوی هاتوچۆ له نه‌ورۆزی ساڵی ڕابردوو ١٢١٧ كه‌س ڕاگهیەندرابوو.
شایانی باسە کە لە ماوەی ١١ مانگی ساڵی ١٤٠٢دا، زیاتر لە ١٨ هەزار و ٥٠٠ کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ لە ئێران گیانیان لەدەست داوە.
خراپبوونی ڕێگاوبانەکان و هەروەها ناستانداربوونی ماشینەکان و بێ بایەخی بەرپرسانی بێدەرەتانی ڕژیم بەم بابەتە، لە گرینگ‌ترین هۆکارەکانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و گیانلەدەستدانی هاووڵاتییانن.