گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی بەربوونەوەی لەبەرزایی
یەکشەممە ۰۱-۰۷-۱۴۰۳   |  22-09-2024
ڕۆژی شەممە ٣١ی خەرمانان، وەستا کارێکی ئارماتۆربەند بە ناوی “محەمەدئەمین ئەمینی پوور” خەڵکی شاری ماهاباد، لە کاتی کار کردن لە شوقەکانی شەبەکەی بێهداشتی ئەم شارە لە کاتی بتۆن ڕشتن لە بەرزایی بەربووەتەوە و گیانی لە دەستداوە.
جێگای ئاماژەیە، تەنیا لە مانگی خەرمانانی ١٤٠٣، بەهۆی ڕەچاونەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار، لانیکەم ٦ کرێکار لە شاری مەهاباد بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەستداوە.