گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی بەرق گرتویی لە شاری بۆکان
دوشەممە ۰۵-۰۶-۱۴۰۳   |  26-08-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کرێکارێک بە ناوی “محەممەد رەهنمون” خەڵکی شاری بۆکان، لە کاتی بە کارهێنانی بەرزکەرەوەی بینایەک، کارەبا گرتوویەتی و ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەرمانان بە هۆی قورسی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی بۆکان گیانی لە دەستداوە.
شایانی باسە، ڕۆژی سێشەممە ٣ی خەرمانانیش، کرێکارێکی لاو بە ناوی زانکۆ قادری” خەڵکی شاری بۆکان لە کاتی کارکردن لە ئازەرشار بە هۆی بەرق گرتویی گیانی لە دەستدابوو. جێگای ئاماژەیە، ساڵانە بە سەدان کرێکار بەهۆی ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار و کەمتەرخەمی خاوەنکاران و بەرپرسانی حکوومەتی لەئاست چاودێری و دابین کردنی ئەمنییەتی شوێنی کار، گیانیان لەدەست دەدەن یاخود بریندار و تووشی لەکار کەوتوویی دەبن.