فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار لە ورمێ
هەینی ۲۸-۰۲-۱۴۰۳   |  17-05-2024

بەهۆی دابین نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە لایەن خاوەنکار، کرێکارێکی تەمەن ٤٦ ساڵ لە ورمێ، تووشی ڕووداوی شوێنی کار هات و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە “١٧ی گوڵان، کرێکارێک بە ناوی “یوسف شاروێرانی” خەڵکی ئاوایی “دیزەج دۆڵ”ی سەر بە ورمێ ، لە کاتی کار کردن لە مەودای ٨ مەتر بەرزیەوە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. جێگای ئاماژەیە، ئێران لە بواری ڕەچاوکردنی ئەمنییەتی شوێنی کار لەناو وڵاتانی جیهان، لە پلەی ١٠٢ دایە کە خوارترین پلەیە بۆ پاراستنی گیانی کرێکاران.