گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار لە شنۆ
شەممە ۲۴-۰۶-۱۴۰۳   |  14-09-2024
بەهۆی ڕەچاو نەکرانی ئەمنیەتی شوێنی کار و کەمتەرخەمی خاوەنکار لەئاست ئەم تەوەرە، کرێکارێک لە شاری شنۆ تووشی ڕووداوی شوێنی کار هات و گیانی لەدەستدا.
ڕۆژی هەینی ٢٣ی خەرمانان، کرێکارێک بە ناوی “سادق مەعروفی ئازەر” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، بە هۆی بەربوونەوەی کابینی جەرسەقیل لە گەڕەکی رەحیماوای ئەم شارە گیانی لە دەستداوە. بە وتەی سەرچاوەیەک، سادق مەعروفی ئازەر بۆ نەخۆشخانەیەک لە نەغەدە ڕاگوێزراوە بەڵام بە هۆی قورسی برینەکانییەوە گیانی لە دەستداوە.