فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی
هەینی ۲۶-۰۳-۱۴۰۲   |  16-06-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی جۆزەردان، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “فەخرەدین میکایلی” ٤٩ ساڵ و خەڵکی ئاوای “لۆر باڵاجۆق” ی ورمێ، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم پێوەندەدا ڕایگەیاندووە، ناوبراو لە کاتی کارکردن لە باڵەخانەیەک کە دەکەوێتە سەر شەقامی ٢ی ئیمام لە شاری ورمێ، بە هۆی دابین نەکرانی کەرەستەی خۆپارێز و نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار، لە بەرزایی ١٢ مەترەوە کەوتە خوارەوە و ئەم ڕووداوە بووە هۆی گیان لەدەست دانی. پێویستە ئاماژە بکرێت؛ لە ڕووی ئەمنیەتی کارەوە ئێران لە پلەی ١٠٢ی جیهان دایە. لە ئێران کرێکاران بە حەقدەستێکی کەم  خەریکی کاری قورسن و لەم کارەشدا ماندوێتی و نەبوونی ئەمنیەت دەبێتە هۆی ڕووداوی لەو جۆرە و سەرەڕای ئەوە بیمەی کار بۆ کرێکاران لەبەرچاو ناگیرێت.