گیان لەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان
پێنجشەممە ۱۱-۰۸-۱۴۰۲   |  02-11-2023
کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی شاری نەغەدە بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی کار لە شوێنی کارەکەی لە هەرێمی کوردستانی عێراق گیانی لە دەست دا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، حوسێن باشوان، خەڵکی گوندی «دایماو» لە نزیک شاری نەغەدە لە پایتەختی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر گیانی لە دەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن باشوان باوکی سێ منداڵ بووە، لە کاتی کارکردندا بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست داوە.