گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی گواز
چوارشەممە ۲۰-۱۱-۱۴۰۰   |  09-02-2022
کرێکارێک بەناوی “عەبدوڵڵا ڕووحی” خەڵکی گوندی “گواز”ی سەربە ناوچەی سەوڵاوای مەریوان کە بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەک لە شاری زەنجان ماوەیەک لەوەپێش بەسەختی بریندار ببوو و کەوتبووە کۆماوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندان گیانی لەدەست دا.