گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی کامیاران بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە کەرەج
چوارشەممە ۲۸-۰۹-۱۴۰۳   |  18-12-2024
ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەز، کرێکارێکی خەڵکی کامیاران بە ناوی “دەماوەند کەمانگەر” دانیشتووی ئاوایی تەفین، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ، ئۆتۆمبێلەکەی درایە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجامدا بە سەختی بریندارببوو و چووبۆه کۆماوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەماوەند کەمانگەر ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی سەرماوەز، بەدوای سێ ڕۆژ بەستری کران لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تاران، بەهۆی قووڵبوونی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.