فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێکی منداڵ بە هۆی سەرما بردوییەوە
پێنجشەممە ۲۹-۱۰-۱۴۰۱   |  19-01-2023

جارێکی دیکە کۆڵبەرێکی منداڵ لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری بانە بەهۆی سەرماوە ڕەقی بردەوە و گیانی لەدەست دا.
بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی بەفرانبار، هیوا ئیختیارەدینی، کۆڵبەری تەمەن ١٦ ساڵ، لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە و لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیوا ئیختیارەدینی، خەڵکی شارەدێی “ئارمردە”ی شاری بانەیە و بە هۆکاری تاریکییەوە لە ڕێگە سەری لێ دەشێوێت و ڕێگە ون دەکات و لە هاوڕێکانی جیا دەبیتەوە، هەر بەم هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەکان، کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی دیکە چووەتە کۆما و تا ئێستا ناوی نەزانراوە.