شەوی یەکشەممە ١٤ی ڕەشەمە هاوڕێ مەجید سەلیمی لە پێشمەرگە قەدیمیەکانی کۆمەڵە لە شاری مەریوان، دوای سالانێکی زۆر دەست و پەنجە نەرمکردن لە گەڵ برینی سەرچاوەگرتوو لە شەڕ و
زیانی کیمیاوی که ناوبراوی لەگەڵ کێشەی سیەکان و هەناسەدان بەرەڕوو کردبوو، گیانی ئازیزی لەدەست دا و دڵە گەورەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.
هاوڕێ مەجید سەلیمی لە پێشمەرگە قەدیمیەکانی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە بوو کە لەو کاتەدا بە هۆی بەرکەوتنی گوللەی هێلیکۆپتەرەکانی سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامی کە بە فەرمانی خۆمەینی جینایەتکار بۆ سەرکوتی کوردستان هاتبوون، لاقی بریندار دەبێت و دواتر بە هۆی کیمیاوی بوونەوە لە ناوچەی مەریوان، ساڵانێکی زۆر بەم ئێش و ئازارانەوە ژیا.هاورێ مەجید برای گیانبەختکردوو ناسر سەلیمیە کە لە فرودگای شاری سنە بە فەرمانی خەڵخاڵی جەللاد لەگەڵ هەشت کەسیتر لەسێدارە دران.
یاد و بیرەوەریەکانی ئەم هاوڕێ خۆشەویستەمان بەرز و بەڕێز بێت و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیزی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
یادی ئازیزی بەرز و بەڕێز بێت.