له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “زه‌هرا جه‌لیلیان” خوێندكاری به‌شی دكتۆرای به‌رقی زانكۆی تاران و خه‌ڵكی شاباد و “ڕه‌زا دهبۆید” خه‌ڵكی ساری پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران لە ژێر توندترین ئەشکەنجەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئیسلامی گیانیان لەدەستدا و ته‌رمه‌كانیان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان كرایەوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “زه‌هرا جه‌لیلیان” ڕۆژی ١٣ی سه‌رماوه‌ز له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه كوژراوه و ڕۆژی ١٤ی سه‌رماوه‌ز ته‌رمه‌كه‌ی به نهێنی له باخی ڕزوانشاری شاباد به خاك سپێردراوه و پاشان ئیداره‌ی ئیتلاعات بنه‌ماڵه‌كه‌ی خستۆته ژێر گۆشاره‌وه كه هۆكاری گیانبه‌ختكردنی ڕۆڵه‌كه‌یان خۆكوژی ڕابگه‌ینن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵی خه‌ڵكی شاری ساریان به‌ناوی “ ڕه‌زا دهبۆید ” بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كردووه و پاش چه‌ند ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه‌دان ته‌رمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردەوە.