ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی سەرماوەز، سپێهر ئەعزەمی، خەڵکی شاری سەحنە و دانیشتووی ناوچەی “چهارباغ”ی کەرەج، کە پێشتر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەی مەدەنی شاری کەرەج گیانی بەختکرد.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە کاتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی چلەی حەدیس نەجەفی، یەکێکی دیکە لە کوژرانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی شاری کەرەج، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم پێکرا.
تەرمی ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی سەرماوەز لە گۆڕستانی “بهشت ڕقیە” لە چوارباخی کەرەج بە خاک دەسپێردرێت.
ناوەندەکانی ڕژیم گوشارێکی زۆریان خستووتە سەر بنەماڵەی ئەعزەمی کە لە ئەگەری میدیایی کردنەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی کوڕەکەیان ئەوا ڕێ لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی تەرمی ناوبراو دەگرن.