گیانبەختکردنی لاوێک لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە بۆکان
پێنجشەممە ۰۳-۰۹-۱۴۰۱   |  24-11-2022
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە سایتی کۆمەڵە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لاوێک بە ناوی “هێمن ئەمان” ناسراو بە (هێمنە ڕەش) خەڵکی بوکان، لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم گیانی بەخت کردووە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتووە؛ ناوبراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی شاری بوکان کە بە سەختی بریندار دەبێت، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و ڕفێندرا بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ. بنەماڵەکەی تا چەند ڕۆژ لەوە پێش هیچ هەواڵێکیان لێنەبوو تا ئەو کاتەی لە ئیتلاعاتەوە پەیوەندییان پێوە کراوە کە کوڕەکەیان گیانی لەدەستداوە و لە ژێر فشار و هەرەشەی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم ناچاربوون بە نهێنی تەرمەکەی بنێژن بەبێ ئامادەبوونی خەڵک.