فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانله‌ده‌ستدانی چوار كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئەمنیەتی شوێنی كار
سێشەممە ۲۸-۰۹-۱۴۰۲   |  19-12-2023

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، چوار كرێکار له‌ شاره‌كانی گناوه‌، كرماشان و تاران به‌هۆی نه‌بوونی ئەمنیەتی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌ گوێرەی هەواڵەکان، كرێكارێكی ژنی ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ به‌ ناوی “نه‌جمه عه‌بدۆڵڵاهی”، به‌هۆی گیركردن له‌ نێوان ماشێنی باڵابه‌ر و سه‌قفی كارگه‌ له‌ به‌نده‌ر گ‌ناوه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازی له‌ كرماشان به‌هۆی بڕینی كابلی باڵابه‌ر، له‌ نهۆمی چواره‌مه‌وه‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دوو كرێكاری ته‌مه‌ن ٥٠ و ٢٥ ساڵه‌ له‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی كارگه‌یه‌ك له‌ شارۆچكه‌ی وه‌لیعه‌سری تاران به‌هۆی گازگرتوویی گیانیان لەدەستداوە.