گیانله‌ده‌ستدنی پێنج كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئەمنیەتی شوێنی كار
چوارشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۲   |  07-02-2024
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، سێ كرێكار به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له خاوه‌رشاری تاران گیانیان لەدەستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش له شاره‌كانی شووشته‌ر و بابۆل به‌هۆی نه‌بوونی ئەمنیەتی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی خەلکی ئه‌فغانستان ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ له گێلگهیهكی په‌له‌وه‌ر له شارستانی شووشته‌ر به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی بیناسازی له شارستانی بابۆل به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له‌به‌رزایی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا، له ڕووداوێكی دیكه له خاوه‌رشاری تاران، ئاگر له ئه‌نبارێكی پلاستیك كه‌وته‌وه و سێ كرێكار له نێو ئاگردا سووتان.