شەوی یەکشەممە ٨ی ڕەشەممە، ٥ کرێکار لە کارگایەکی بەرهەم هێنان لە شارەکی پیشەسازی شاری ئەراک، بە هۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوینی کار و ئاگرگرتنی چەند مادەی سوتەمەنی، تووشی سووتاوی هاتن و بریندار بوون. باری تەندروستی ٤ کەس لەو کرێکارانە جێگیر ڕاگەیەندراوە بەڵام سڵامەتی ئەوەی دیکەیان بە هۆی سووتانی ٥٠ لەسەدی لەشی و نەبوودی ئیمکاناتی پێویست لە مەترسی دایە.
شایانی باسە هێشتا لە هۆکاری ئاگرگرتنی ئەو مادە سووتەمەنیانە لەو کارگەیە زانیارییەک بڵاوو نەبۆتەوە بەڵام نەبوونی ئیمەنی لە شوینی کار و دابین نەکردنی پێداویستی ئیمەنی لە لایەن دەوڵەتەوە بۆ شوینی کاری کرێکاران، هۆکاری سەرەکی ڕوودانی ئەو جۆرە کارەساتانەیە.
لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕەشەممە، کرێکارێکی دیکە لە شای ئەردەبێل، لە کاتی کارکردن لە کارگەیەکی گوڵخانەای، بە هۆی وەرگەڕانی کامیونێکی بارهەڵگر لە شوینی کارەکەیدا، بەداخەوە گیانی لەدەستدا.
لە ڕوداوێکی دیکەدا لە شاری ڕەشت، کرێکارێکی تەمەن ٢٢ساڵ لە کاتی کارکردن لە گەڕەکێکی ئەو شارە، بە هۆی نەبوونی ئیمەنی پێویست و گیرکردنی لاقێکی ئەو کرێکارە لە نێو دەزگایەکی حەفاری، بە سەختی بریندار کرا.