فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی دوو کرێکار بەهۆی گازگرتوویی لە سەڵماس
یەکشەممە ۲۷-۰۳-۱۴۰۳   |  16-06-2024

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٦ی جۆزەردان، دوو کرێکاری چا هەڵکەن بە ناوەکانی “عزەدین ئەمین پوور” و “سەیاد بابالویی” خەڵکی ئاوایی “گوگرد قتوور” و دانیشتوویی ئاوایی گوڵانی سەڵماس، بە هۆی گاز گرتوویی گیانیان لە دەستدا.
هەروەها لە هەمان ڕۆژدا کرێکارێکی دیکە بە ناوی “سەید مەنسور عەلەوی” خەڵکی ئاوایی “خرەگوش” سەر بە ناوچەی سۆما برادۆستی ورمێ، بە هۆی کەوتنە خوارەوە لەسەر بەرزکەرەوە گیانی لە دەستداوە. پێویستە ئاماژە بکرێت، پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کار، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە دابین کردنی ئەمنییەتی شوێنی کار، بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران لە ساڵدا بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.