فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود
دوشەممە ۰۶-۰۱-۱۴۰۳   |  25-03-2024

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوە، هاووڵاتیەکی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی بانە بەناوی سۆران عەبدی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بەسەختی بریندار بوو و لە کاتی گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە خێزاندار بوو و هاوژینەکەی دووگیانە.
هاوکات هاووڵاتیەکی خەڵکی گوندی “زێڕان” سەر بە شاری جوانڕۆ بەناوی محەممەدبایەر محەممەدی تەمەن ٤٨ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بەهۆی ڕاوەستانی دڵ گیانی لەدەستدا.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە، میلاد محەممەدی تەمەن ١٥ ساڵ و کوڕی محەممەدبایەر ڕۆژی هەینی لەکاتی کۆڵبەری لە هەمان سنوور بە هۆی بەربوونەوە لەبەرزایی بە سەختی بریندار بووە و ئێستا لەژێر چاودێریی پزشکیدایە.