فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی منداڵێکی کۆڵبەر بەهۆی سەرمابردووییەوە و برینداربوونی سێ کۆڵبەر
سێشەممە ۰۷-۰۱-۱۴۰۳   |  26-03-2024

ئێوارەی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوە، منداڵێکی کۆڵبەر بەناوی هەستیار عەبدولکەریم تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “مێشاو”ی سەقز بەهۆی سەرمابردووئیەوە گیانی لەدەستدا.
تەرمی ئەو منداڵە کۆڵبەرە ڕۆژی دووشەممە ٦ی خاکەلێوە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە و بۆ نەخۆشخانەی سەقز گواستراوەتەوە.
هاوکات منداڵێکی کۆڵبەری دیکەی خەڵکی دیواندەرە بەناوی میلاد حوسێنی تەمەن ١٦ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بەسەختی برینداربووە و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی مەریوان گواسترایەوە.
هەر ئەو ڕۆژە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کۆڵبەرێک بەناوی ئاروین حەقانی خەڵکی سەقز و لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێک بەناوی جەمیل عەبدی خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوون.