گیانلەدەستدانی ١١ هەزار کەس بەهۆی هەستانی لافاو لە لیبی
هەینی ۲۴-۰۶-۱۴۰۲   |  15-09-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خاچی سووری لیبی ڕایگەیاندووە، ژمارەی قوربانیانی لافاو لە شاری “دێرنە”ی ئەم وڵاتە، بۆ ١١ هەزار کەس بەرزبووەتەوە.
هاوکات بەڕێوەبەری بەشی گەیاندنی یارمەتییە زەروورییەکانی رێکخراوی جیهانی بێهداشت لە ناوچەی مەدیتەرانەی ڕۆژهەڵات، ڕایگەیاندووە: کە لافاو زۆربەی شارەکانی باکووری لیبی گرتووەتەوە و بەراوەرد دەکرێت کە ٩٠٠ هەزار کەس پێویستییان بە یارمەتی بێت.