رۆژی شەممە ٥ی ڕەشەممە، دەسەڵاتدارانی ڤێنزۆئێلا رایانگەیاند، لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە کانی “پۆلا لۆکا” لە ویلایەتی بۆلیڤار لە کانێکی نایاسایی زێڕ لە باشووری ئەو وڵاتە، بەهۆی داڕمانی کانەکە ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٦ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەیان کەس لەوکانە کاریان کردووە لەوکاتەی زەوی لەرزینەکە روویدا. شایانی باسە، بەهۆی داڕمانی کانەکەوە نزیکەی ٢٠٠ دانیشتووی نیشتەجێی ئەو ناوچەیە ماڵەکانیان چۆڵ کردووە. ناوچەی بۆلیڤار یەدەگی گەورەی زێڕ و ئەڵماس و ئاسن و بۆکسیت و کوارتزی لەخۆدەگرێت و کانەکان لەلایەن دەوڵەت و گروپە نایاساییەکانەوە بەڕێوەدەبرێن. لە کاتێکدا گرووپە تاوانبارەکان بەشێکی زۆری ئەم کەرتەیان کۆنترۆڵ کردووە و بووەتە هۆی سەختکردنی ژیانی کرێکارانی ئەم کانانە کە لە بارودۆخە سەختەکان کاربکەن.