گیانلەدەستدانی ٢٥ هاووڵاتیی بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەفغانستان
دوشەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۲   |  19-02-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەهۆی بارینی بەفر و ڕۆچوونی زەوی لە وێڵسوالی “نوورگڕام” لە ویلایەتی نوورستانی ئەفغانستان، لانیکەم ٢٥ هاووڵاتیی گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات کاربەدەستانی ئەفغانستان ڕایانگەیاندووە، بەهۆی ئەم ڕووداوە ٨ کەسی دیکەش برینداربوون و نزیکەی ١٥ تا ٢٠ خانووبەرەش داڕماون. لە لایەکی دیکەوە پێنج کرێکاری کانگای بەردی خەڵۆز، بەهۆی داڕمانی سەقفی کانگاکە لە ویلایەتی پەنجشیر، بێسەروشوێن بوون.