گیانلەدەستدانی ٣٥ کەس بەهۆی داڕمانی پەرستگەیەک لە هێندوستان
هەینی ۱۱-۰۱-۱۴۰۲   |  31-03-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی داڕمانی زەوی پەرستگەیەک لە شاری “ئیندۆر”ی هێندوستان، لانیکەم ٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و بە دەیان کەسیش بریندار بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ڕووداوە به‌هۆی بوونی بیرێك لە پەرستگەکە و هه‌روه‌ها ڕووكردنی خه‌ڵكێكی زۆر بۆ ئەم شوێنە ئاینییە روویداوه. له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری ناوخۆی ویلایه‌تی مادیا برادیش له هێندوستان رایگه‌یاند، ته‌رمی ١١ كه‌س له بیره‌كه ده‌رهێندراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌باره‌ی رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووە.