فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی کەوتنەخوارەوە بۆ ناو کورەی خەڵوز
چوارشەممە ۱۳-۱۰-۱۴۰۲   |  03-01-2024

کرێکارێک بە هۆی کەوتنەخوارەوە بۆ ناو کورەی خەڵوز لە نزیک گوندی “بید ڕاویز” لە ڕەفسەنجان گیانی لەدەست دا.
نزیکەی کاتژمێر ١٦:٠٠ی ڕۆژی سێشەممە ١٢ی بەفرانبار، کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە کارگەیەکی خەڵوز لە نزیک گوندی “بید ڕاویز” لە شاری ڕەفسەنجان، بەهۆی کەوتنەخوارەوە بۆ ناو کورەی خەڵوز تووشی ڕووداو بوو.
دوای چەند سەعاتێک هەوڵدان، تیمەکانی فریاگوزاری توانیان تەرمی ئەم کرێکارە لە کورەکە دەربهێنن و ڕادەستی کەسانی پەیوەندیداری بکەن.
پیویستە بوترێت لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی وشکەساڵی، بەشێک لە جووتیاران و باخەوانانی باخەکانی پستە لە ناوچەی ڕەفسەنجان ڕوویان لە بەرهەمهێنانی خەڵوز کردووە.