فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی کۆلبەرێک بەهۆی سەرمابردووییەوە
پێنجشەممە ۰۲-۰۹-۱۴۰۲   |  23-11-2023

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پیرانشار لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سنووری پیرانشار، بەهۆی سەرمابردووئیەوە گیانی لەدەستدا. ئەمە دووەمین کۆڵبەرە کە لەم حەفتەیەدا بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست داوە.
ڕۆژی چوارشەممە ١ی سەرماوەز، تەرمی ڕەحمان مەعرووفی، کۆڵبەری خەڵکی (گەزگەسک) سەر بە شاری پیرانشار، لە سنووری گانپەی ئەم شارە لەلایەن شاخەوانانەوە دۆزراوەتەوە.
تەرمی ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٣٢ ساڵە کە باوکی دوو منداڵ بووە، لە کاتێکدا دۆزراوەتەوە کە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، لە کاتی کۆڵبەریدا لە کوێستان ون بووە و بەهۆی سەرمای سەختەوە گیانی لە دەست داوە.
پێشتر، شەوی یەکشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، قەسیم کەریمی، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٣ ساڵە خەڵکی گوندی «فیروزیان» لە نزیک ناوچەی سۆماوبرادۆستی شاری ورمێ لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سنووری تورکیە بەهۆی سەرماوە گیانی لە دەست دابوو.