فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی کۆلبەرێک لە سنووری بانە
شەممە ۰۷-۱۲-۱۴۰۰   |  26-02-2022

شەوی هەینی ٦ی ڕەشەممە، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە قوڵیاوا لە سنووری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کرد کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی تەمەن ٤٠ساڵی خەڵکی گوندی ”کەریم ئاوا”ی سەر بە شاری بانە، بە ناوی ”سەعدی پیران” گیانی لەدەستدا. تەرمی ئەو کۆڵبەرە زەحمەتکێشە برایە نەخۆشخانەی ئەو شارە و بەم هۆیە وە خەڵکێکی زۆر لەبەردەم ئەو نەخۆشخانە کۆبونەوە.
شایانی باسە کە هێزە بەکرێگیراوەکانی رژیم رۆژانە تەقە لە کۆڵبەرانێک دەکەن کە مەجبوورن بۆ دابین کردنی بژێوی خۆیان رووبکەنە کاری تاقەت پرووکێنی کۆڵبەری.