گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێکی لاو بە هۆی سەرمابردووییەوە لە سنووری هەنجیرانی مەریوان
چوارشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۲   |  07-02-2024
کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی مەریوان بە ناوی فەرید ڕۆبینا لە کاتی کۆڵبەری بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا. ناوبراو سێ هەفتە بوو ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕێبەندان کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی فەرید ڕۆبینا خەڵکی گوندی “چاڵیسەر” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنجیرانی مەریوان بە هۆی سەرماوە ڕەقهەڵات.
سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە دوای ٧ کاتژمێر گەڕان بە دوای ئەم کۆڵبەرە، تەرمەکەی لە کوێستانەکانی هەنجیران لەلایەن خەڵکی ناوچەکە دۆزراویەوە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی مەریوان گوازرایەوە.
شایانی باسە فەرید ڕوبینا سێ هەفتە پێش ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو و بۆ بژێوی ژیان کۆڵبەری دەکرد.