گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێکی لاو بە هۆی سەختی برینەکانیەوە
هەینی ۲۵-۱۲-۱۴۰۲   |  15-03-2024
کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی پاوە کە لە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەشەممە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بەسەختی بریندارکرابوو و تووشی مەرگی مێشکی ببوو، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان گیانی لەدەستدا.
شەوی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەشەممە، عەتا حوسێنی کۆڵبەری تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی گوندی “بلەبزان” سەر بە شاری پاوە، دوای ٩ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
عەتا حوسێنی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەممە، تووشی مەرگی مێشکی ببوو و بە ئەمبوڵانس لە نەخۆشخانەی “قودس”ی پاوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواسترابووەوە.
عەتا حوسێنی، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممە، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم سینگی پێکرا و بەسەختی بریندارکرابوو.