گیانلەدەستدانی یەکێک لە کرێکارانی پاڵاوگەی ئابادان بەهۆی گەرمای زۆرەوە
هەینی ۰۷-۰۵-۱۴۰۱   |  29-07-2022
رۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژ، عەبدولڕەزا سەمیریان، کرێکاری قۆناغی دووەمی پاڵاوگەی ئابادان، لە کاتی کارکردندا بە هۆی گەرمای زۆرەوە بەداخەوە گیانی لەدەست دا.
لە ئێستادا پلەی گەرمی هەوای شاری ئابادان چل و حەوت پلەیە و شێی لەڕادەبەدەر لە سەرەوەیە. بەو پێیەی ڕژیم بایەخ بە ژیانی کرێکاران نادات، کرێکاران ناچارن لە هەلومەرجێکی سەختدا بەردەوام بن لە کارکردن و هیچ هەواڵێکی داخستنی کارەکان لە ئارادا نییە!