فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر تۆڕی دارایی سپای پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان
پێنجشەممە ۱۲-۱۱-۱۴۰۲   |  01-02-2024

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕێبه‌ندان نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داریی ئەمریکا، سێ ڕێکخراو له‌ لوبنان و تورکیه‌ و كه‌سێکی نیشتەجێی تورکیەی، بە تاوانی پاڵپشتی دارایی بەرچاو لە سپای قودسی سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و حیزبوڵڵای لوبنان، گه‌مارۆ دا.
وەزارەتی خه‌زانه‌داریی ئەمەریکا لە ڕاگه‌یندراوێكدا ئاماژەی بەوە کردووە، كه‌ تۆڕی دارایی ئەو دامەزراوانە لە فرۆشتنی کەلووپەلی ئێرانی به‌ وڵاتی سووریه‌ سەدان میلیۆن دۆلار به‌ده‌ست دێنن و فرۆشتنی ئەو کەلوپەلانە سەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی دارایی بۆ درێژەدان بە چالاکییە تیرۆریستییەکانی سپای پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە لە سەرتاسەری ناوچەکەدایه‌.
وەزارەتی خه‌زانه‌داریی ئەمریکا: كۆمپانیای میرا ئیهراكات له‌ توركیه‌  كەلوپه‌لی ئێرانی ده‌كڕێ و له‌ بازاره‌ جیهانییه‌كان ده‌یفرۆشت و به‌شێک له‌ داهاته‌كه‌ی ده‌دات به‌ حیزبوڵڵای لوبنان و كومپانیای ته‌لال ئه‌لویر هەروەها، كومپانیای ده‌ریایی یارا و كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ هەڵکۆڵینی هیدرۆی سه‌ر به‌ حزبوڵڵای لوبنانی سزا دا.‌
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش، ئەمریکا بانکی ئەلهودای عێراقی وەک دامەزروەیەکی دارایی دەرەکی بۆ سپیکردنەوەی پارە ناو برد و بەوەی تاوانبار کرد کە بووەتە سەرچاوەی دابینکردنی دارایی تێرۆریسم.