فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گەمارۆی زیاتری ولاتی ئالمان بۆ سەر رژیمی کۆماری ئیسلامی
یەکشەممە ۱۷-۰۷-۱۴۰۱   |  09-10-2022

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان جارێکیتر ڕەفتار و سیاسەتی رژیمی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە سەرکوتی خۆپێشاندەرانی مەحکووم کرد و وتی:” ئێران بەو کردارەی نیشانی دا کە لە بەرەی هەڵەی مێژوودا وەستاوە”.

ئانالنا بێربووک لە وتووێژێکدا لەگەڵ بڵاوکراوەی “بیلد ئام زونتاگ” ڕایگەیاند؛ کە وڵاتەکەی و وڵاتانی دیکەی ئورووپاش گەمارۆی نوێ دەخەنە سەر ڕژیم. ناوبراو وتی: “کەسانێک کە لە شەقامەکاندا ژنان و کچان سەرکوت دەکەن، دەیانکوژن و خەڵک بە تاوانی داواکردنی ماف و ئازادییەکانیان دەگرێ و دەیانکوژێ، ئەوان لە بەرەی هەڵە و پێچەوانەی مێژوودان. بۆیە ئێمە وا دەکەین یەکیەتیی ئورووپا سزا و گەمارۆی زیاتر بخاتە سەر کاربەدەستانی رژیمی کۆماری ئیسلامی “. وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ڕوو لە خەڵکی ئێران جەختی کردەوە کە ئێمە لەگەڵ ئێوەین و پشتیوانی و هاوپێوەندییەکانمان درێژە پێ دەدەین.
ئانالنا بێربوک هەروەها ڕایگەیاندووە کە هاتنی ئەو کەسانە بۆ وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا قەدەغە دەکرێت.