یاخیگەری بەندکراوای شەش زیندان لە ئێکوادۆر
هەینی ۱۰-۰۶-۱۴۰۲   |  01-09-2023
بەوتەی کاربەدەستانی ئێکوادۆر، بەندکراوانی شەش زیندانی ئەم وڵاتە، ٥٧ پاسەوانی بەندیخانە و پۆلیسیان بە بارمتە گرتووە.
هاوکات لە شاری “کیتۆ” پێتەختی ئێکوادۆر، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خەرمانان، دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو کە ئەمانجیان لە ناوبردنی کاربەدەستانی زیندان بووە، لە بەرامبەر نووسینگەی ناوەندی رێکخراوی زیندانەکان تەقێنراوەتەوە. شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیە زیانێک بە کەس نەگیشتووە، بەڵام شەش کەس لەم پێوەندەدا دەستبەسەر کراون.