فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

یونیسێف: یەک لەسەر سێی منداڵانی جیهان بەدەست کەمی ئاوەوە دەناڵێنن
سێشەممە ۲۳-۰۸-۱۴۰۲   |  14-11-2023

بەپێی ڕاپۆرتی سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف)، لە هەر سێ منداڵ لە جیهاندا، یەکێکیان بەدەست کەمی ئاوەوە دەناڵێنێت.
کاترین ڕاسل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێف، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر ڕایگەیاند کە دەرئەنجامەکانی گۆڕانی کەشوهەوا وێرانکەرن، و نزیکەی ٧٤٠ میلیۆن منداڵ و تازەلاو لەو ناوچانە دەژین کە ئاستی ئاوی ژێر زەوی لەحاڵی کەمبوونەوە و مەترسی وشکەساڵی لە حاڵی زیاد بووندایە و سەرچاوە ئاوییەکان سنووردارن.
ڕاسل ئاماژەی بەوەشکرد، کەمی ئاوی خواردنەوە هۆکاری سەرەکی مردنە بەهۆی نەخۆشییە خۆپارێزییەکانەوە، بەتایبەتی لەنێو منداڵانی بچووکدا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، منداڵانی باشووری ئاسیا زۆرترین زیان لە کەمبوونی ئاو دەبینن. هەروەها دەستڕاگەیشتن بە ئاو لە باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاسان نیە.